English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2022-02-16 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ  بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.


١-داوا لە سەرجەم  کەناڵ و میدیاکارانی وەرزشی دەکەین، لە داھاتوو بۆ میوانداری کردنی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ بەرنامە یان وەرگرتنی لێدوان، پێویستە پێش وەختە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی راگەیاندنی یەکێتی تۆپی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی کارەکانی ئێوە و ئێمەش بە شێوەیەکی جوانتر بەڕێوە بچێت،  ھاوکاریتان جێگای رێزە . 
٢- بە پێی برگەی (٦) و (١١) لە رێنماییە گشتیەکان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە خاوەن دەسەڵاتی تەواوە بۆ بڕیاردان، بۆیە لە ھەر روداوێکی نەخوازراو لەلایەن دەستەی کارگێری یانەکان یەکێتی تۆپی پێ بۆی ھەیە یانە بە دۆڕاو ھەژمار بکات. 
٣- سەبارەت بە رووداوەکانی یاری نێوان سۆران و ئاڕارات بریاردرا بە :
- بە ھەژمارکردنی یانەی سۆران بەرامبەر یانەی ئاڕارات بە دۆڕاو بە ئەنجامی (٣-٠)
- بە پێی بڕگەی (٥) لە رێنمایی کارگێری و سزادان بریاردرا بە دورخستنەوەی ( فەرمان ئیسماعیل ) بەیاوەرنەکردنی تیپەکەی لەدەرەوە و ناوەوەی یاریگای خۆی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢  . 
- بە پێی برگەی (٣) لە رێنمایی کارگێری و سزادان بریاردرا بە دوورخستنەوەی ( محمد منسور ) راھێنەری گۆڵپارێزەرانی یانەی سۆران بۆ ماوەی (١) یەک ساڵ، لە بەرواری دەرچوونی بڕیارەکە.
- دەستخۆشی لە ھەماھەنگکاری راگەیاندنی یانەی سۆران ( نیاز رۆستەم ) دەکەین کە رۆلی بەرچاوی ھەبووە لە یارییەکە و رێگر بووە لە تەشەنەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێو یاریگا .
- دەستخۆشی لە ھاندەرانی یانەی سۆران دەکەین کە بە گیانێکی وەرزشی ھانی یانەکەیان ددەدن و ھیچ کاتێک نەبوونەتە ھۆکاری کێشە و گرفتەکان .
٤- بە پێی بڕگەی (٦) لە سزای یاریزانان بریاردرا بە راگرتنی یاریزانی ژمارە ( ٢٤ ) بیست و چوار ( سەیوان محمد ) یاریزانی یانەی رزگاری بۆ دوو یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی . 
٥- بانگھێشتکردنی سەرۆک و سکرتێر و راھێنەری یانەکانی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچان لە رۆژی یەکشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٢:٠٠ بەنووسراوی فەرمی لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن.
٦- دوای سەردانی کردنی دەستەی کارگێری یانەی خانەقین و گەیاندنی بەڵێننامە لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی  خانەقین و ئاسایشی خانەقین و نوسینی بەڵێننامە لە لایەن دەستەی کارگێری، بریادرا بە گەراندنەوەی یارییەکان بۆ یاریگای خۆی لەگەڵ پاراستنی گیانی تیپی تۆپی پێی میوان تا بە ڕێکردنیان بۆ دەرەوەی شاری خانەقین و دووبارە نەکردنەوەی ھەڵس و کەوتی نا وەرزشی بە پێچەوانەوە بۆ ساڵی داھاتوو بریاری قورس دەدرێت.
٧- ئاگاداری یانەی رانیە دەکەینەوە لە یارییەکانی داھاتوو ھاندەرانیان لە یارییە ئاگرینەکان و چواردەوری تێل بەندی لاکێشەی سەوز و پشتی ھەردوو گۆڵی یاریگا دوور بخەنەوە و بە پێچەوانەوە روبەرووی لێپێچینەوە دەبنەوە.
٨ - بۆ سەرجەم ئەوانەی سزای کارگێریان ھەیە بۆیان نیە بە بێ نوسینی بەڵێننامە بەشداری چاڵاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن.
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad