English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ساره‌یه‌كێ نوێ دۆزرایه‌وه‌
2022-02-18 [08:59 AM]

ZNA:هەولێر


توێژینەوەیەک لە کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانی ئاشكرای ده‌كات، رەنگە هەسارەیەک له‌ ده‌وروبه‌ری خولگەی ئەستێرەی (WD 1054-226) ژیانی تێدا هەبێت.

بە گوێرەی زانیارییه‌كانی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانیا،  مەزندەکراوە هەسارەکە 117 هەزار ساڵی تیشکی لە گۆی زەوییەوە دووربێت، کەوتۆتە ناوچەیەک که‌ پله‌ی گه‌رمای بۆ ژیان گونجاوه‌.

پرۆفیسۆر جەی فەریحی، لە زانکۆی لەندەن سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە، رایگه‌یاند، دۆزینەوەی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ گەردوونناسان.

پرۆفیسۆرەکە راشیگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌نجامدانی گەشتێک بۆ ناوچەی ئەستێرەی"white dwarf"، بینرا ژیان له‌و هه‌ساره‌یه‌دا هەیه‌.

ئەستێرەی "white dwarf" لە گەردوونناسی ئاماژەیە بۆ ئەو ئەستێرانەی کە هەموو وزە ناووکیییه‌كانی تەوابوون و چینی سەرەوەیان لەدەستداوە.

تیمی توێژینەوەکە تا ئێستا بەڵگەی راستەوخۆیان دەست نەکەوتووە بۆ هەبوونی ژیان له‌ هەسارەکە، بەڵام ئەوان دەڵێن تێبینی جوڵەی نزیکه‌ی 65 تەنیان  لەو ناوچەیە كردووه‌.





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad