ZNA - هەولێر لە یاریێکی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیدز یونایتد میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ببەنەوە.
گۆڵەکانی مانچستەر هەریەکە لە یاریزانان ماگوایەر، بڕۆنو فێرناندێز، فرێد و ئێلنگا تۆماریانکرد.
دوو گۆڵەکەی لیدزیش هەریەکە لە رۆدریگۆ مۆرینیۆ و ڕافینیا لە خولەکەکانی 53 و 54 تۆماریانکرد.
بەم بردنەوەیە مانچستەر بەکۆکردنەوەی 46 خاڵ لە چوارەمی ڕیزبەندیدا دێت.
ئەم هەواڵە 871جار خوێندراوەتەوە |