English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ھۆشداری دەداتە مپاپێ 
2022-02-20 [04:47 AM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ھۆشداری داوەتە کیلیان مپاپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تایمزی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی ریال زۆر چاوەڕێی مپاپێ ناکەن بۆ ئەوەی داھاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی ریال مەدرید بە ناراستەوخۆ بە مپاپێ یان راگەیاندووە گەر لەماوەی داھاتوو خۆی یەکلایی نەکاتەوە ئەوا بۆند لە ھاڵاندی ھێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند مۆر دەکەن . 

بۆندی مپاپێ لە ھاوینی داھاتوو لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و تا ئێستا ئامادەنییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە ، بەڵام بەرپرسانی یانەی پاریسی ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی مپاپێ رازی بکەن لە یانەکەی بمێنێتەوە و ئامادەشن بەرزترین مووچەی پێبدەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad