English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە یانەی وەرزشی ھەولێر 
2022-02-21 [06:30 AM]

ZNA-ھەولێر


روونکردنەوە ..

دوای ئەوەی دوێنێ لە گەڕی ٢٢ ـی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یاری نێوان ھەولێر و شوڕتە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠٠٠ بیست ھەزار ھاندەر لە یاریگەی فڕەنسۆ ھەریری ئەنجامدرا و، یارییەکە بێ ھیچ کێشە و گرفتێک کۆتایی ھات، بەداخەوە لێکتێنەگەیشتنێک ھەیە کە گوایە دەستەی کارگێڕی یانەی ھەولێر بڕیاری قەدەغە کردنی ئاڵای کوردستانی داوە بێتە نێو یاریگە، ئێمە وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە راستی و، روونیشی دەکەینەوە کە:

یەکەم: بە ھۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھاندەرانی یانەی شوڕتە و ھەولێر لە قۆناغی ١٦ ـی جامی عێراق، کە دیسان زوڵم لە یانەکەمان کرا و وا لێکدرایەوە ئاڵای عێراق لە یاریگەی فڕەنسۆ ھەریری دڕاوە، کە وانەبوو، بۆیە ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی یانەی ھەولێر لە یارییەکەی دوێنێ رێگریمان کرد لە ھێنانی ئاڵای عێراق بۆ ناو یاریگە نەک ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
دووەم: دوێنێ لە یاریگەی فڕەنسۆ ھەریری ھەرسێ ئاڵای کوردستان و عێراق و یانەی ھەولێر ھەڵکرابوو، ھیچ کەسێکیش نەھاتووەتە یانەکەمان سکاڵای ئەوە بکات، کە رێگری لە ھێنانی ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لێکرابێ.

سێیەم: ئێمە ھەر بڕیارێکمان ھەبێت، لە پەیجی فەرمی یانەکەمان بڵاوی دەکەینەوە و تەنیا لە پۆست و بڵاوکراوەکانی ئەم پەیجە بەرپرسیارین، لە ھیچ  پەیجێکی فەیک و خوازراو بە ناوی یانەکەمان بەرپرسیار نین.

چوارەم: ئێمە وەک دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی وەرزشی ھەولێر، زۆر شانازی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەین، ھەموو ئەو ھەوڵانەی بۆ ناشیرین کردنی یانەکەمان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دەدرێن نەزۆکن، ئێمە رێگایەکی راستمان گرتووە و سارد نابینەوە، خۆشەویستان و ھاندەرانی یانەی ھەولێر دڵنیا دەکەینەوە، پشتیوان بە خوای گەورە یانەکەتان دەگەڕێنینەوە رێڕەوی سەرکەوتن و سەر سەکۆی ناسناوەکان.


یانەی وەرزشی ھەولێر
٢١ ـــــــی شوباتی ٢٠٢٢





ئەم هەواڵە 2896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad