English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرە بەڕازیلەکان گەیشتە هەولێری پایتەخت
2022-02-22 [07:17 AM]

ZNA - هەولێر


پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لەهەردوو ئەستێرەى تۆپى پێى جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت کرد

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە فرۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى پێشوازى لەهەردوو ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ جیهان (رۆبەرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و (باتریك كلویفرت) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى برشلۆنا کرد.

 

لەدیدارەکەیدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ پایتەختى هەرێمى کوردستان، هیواى خواست کاتەکانیان لە هەولێر بەخۆشى بەسەربەرن، هەروەها پێى ڕاگەیاندن، کە ئێوە دوویاریزان و ئەستێرەى جیهانى خۆشەویستن لەلاى ئێمە و لەنێو لاوانى هەولێر و هەرێمى کوردستان بەگشتى و خاوەنى هەزارەها هەوادارن، لەو ڕۆژانەى کە لە پایتەختى هەرێمى کوردستانن ئەوە بەچاووى خۆتان دەبینن، بەو ئومێدى ئەوەش یەکەم سەردان و دوا سەردانتان نەبێت بۆ هەولێرى پایتەخت.

 

لەلایەن خۆیانەوە هەردوو ئەستێرەى تۆپی پێ جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى کە لێیان کرا و خۆشحاڵى خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت نیشاندا.





ئەم هەواڵە 1114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad