English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەزموونێکی شۆڕشگێڕانەی وێنەگرتن* 
2022-02-22 [02:46 AM]


S22 و + S22 
ئاشکرا کران کە دوو مۆبایلی سەرەکین کە داهێنان و گوزارشتکردن لە خود بەهێز دەکەن. بە بەکارهێنانی چارەسەرکەری وێنەیی زیرەکی پێشکەوتوو دەتوانن هەموو ساتێک تۆمار بکەن، بە تایبەتی کە مۆبایلەکان لە دیزایندا ناوازە و بەردەوامن تا جوانی و بەرپرسیارێتی ژینگەییان پێببەخشێت.

S22 و + S22
دیزاینکراوە کە تایبەتمەندیە شۆڕشگێڕانەیەی کە هەیە لە وێنەگرتنی ئەم زنجیرەیە بۆ وێنەی شەوانە، وەک هەستەوەری گەورەتر بە 23٪ وەک لەوەی لە S21 و  S21+هەیە بە تەکنەلۆژیای Adaptive Pixel، کامێراکە دیزاین کراوە بۆ ڕێگەدان بە وەرگرتنی ڕۆشنایی زیاتر و تۆمارکردنی ووردەکاریەکان و گرتنی ڕەنگەکان کە لە دیمەنەکاندا هەن تەنانەت لە تاریکیدا. ئەم دوو ئامێرە دیزاین کراون بە کامێرایەکی سەرەکی 50 مێگاپێکسڵی بەهێز، هاوێنەیەکی دووری بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ و هاوێنەیەکی فراوانی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ، بۆ دەستکەوتنی دیمەنی کوالێتی بەرز. 

هێز و کاراییەک کە لەگەڵ ژیانت دەگونجێت
دیزاین کراون بۆ ئەوەی ووزەت بداتێ لە پڕ قەرەباڵغترین ڕۆژدا، بەهۆی یەکەم چارەسەرکەری 4 نانۆمەتر کە بەکاربێت لە مۆبایلە زیرەکەکان
 فیلم یان زنجیرە پەخش دەکرێت، بە تایبەتی کە لەگەڵ شاشەی Dynamic AMOLED 2x دێن، تا نموونەیی بن بۆ یاریکردن و تەماشکردن. ئەگەر تۆ شاشەی 6.1 ئینجی گالاکسی S22 یان شاشەی 6.6 ئینجی گالاکسی +S22 هەڵبژێریت، هەردووکیان بە تەکنەلۆژیای زیرەکی بینایی بەهێزکار دیزاین کراون کە بە شێوەیەکی خۆکاری شاشەکە ڕێکدەخات لەگەڵ ئاستی ڕووناکی دەوروبەرت، لەگەڵ S22 زۆرترین درەوشانەوەی 1,300 نێتی هەیە، لە کاتێکدا +S22 زۆرترین درەوشانەوەی 1,750 نێتی هەیە.
دەتوانیت چێژ لە هاوبەشیکردنی Google Duo Live وەرگریت بۆ بینینی وێنەکان لەگەڵ هاوڕێکانت، یان نووسینی تێبینی کۆبوونەوەکان لەگەڵ هاوکارەکانت لە Samsung Notes، تەنانەت کاتێک ئامادەبێت بە ئۆنڵاین.

دیزاینی نموونەیی دیزاین کراوە بۆ مانەوە
تایبەتن بە دیزاینی Contour-Cut ی نایاب و خوازراو بۆ پەرۆشانی زنجیرەی S، کە بە نەرمی کامێراکە تێکەڵی شێوەی مۆبایلەکە دەکات. 
ئەو دوو مۆدێلە یەکەمینی زنجیرەی Sن کە لە ئەلەمنیۆمی بەهێزکراوی Armor Aluminium دروستکراون، کە بەهێزترە لەو ئەلەمنیۆمەی کە لە پیشەسازیدا بەکاردێت، بۆیە دەتوانیت بە ئاسوودەیی ببەیت بۆ هەموو شوێنێک. زنجیرەی S22 هەروەها یەکەم مۆبایلی زیرەکە کە شووشەی نوێی(Corning®️ Gorilla®️ Glass Victus®️+) تیایدا بەکارهێنراوە.
یارمەتی گەڕاندنەوەی تۆڕی ڕاوە ماسییە فڕێدراوەکان دەدات تا بیانکاتە ماددەیەکی کارایی بەرز بۆ مۆبایلە زیرەکەکانمان. ئەم ماددەیە بەکاردێت لە هەڵگری دوگمەکانی زنجیرەی گالاکسی S22 کە بە ڕێژەی 20٪ پلاستیکی دووبارە بەکارهاتوو لەخۆ دەگرێت لە تۆڕە ڕاوەماسییە فڕێدراوەکان. هەروەها کاغەزی دووبارە بەکارهاتوو بە ڕێژەی 100٪ بەکار دەهێنین 
زنجیرەی S22 پارێزراوە لە ڕێگەی سەکۆی ئاسایشی Knox Vaultی بەهێزی سامسۆنگەوە، خشتەی زانیاریەکان و تایبەتمەندیبوون لە خشتەی One UI کاردەکەن  ARMی وورد کە یارمەتی پێشگرتن لە هێرشی ئەلیکترۆنی دەدات کە ئامانجیان سیستەمی کارپێکردن و بیرگەیە. 
سەرەڕای زنجیرەیS22 ی نوێی کۆمەڵەیەکی تەواو نوێ لە تابلێتەکان پێشکەش دەکات و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێکراوە بۆ کاتژمێرەکانی گالاکسیWatch4  بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی گالاکسی بتوانن لە پەیوەندیدا بمێننەوە لە لایەنە هەمەجۆرەکانی ژیانیاندا. و گالاکسی Tab S8دیزاین کراوە بۆ سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندی، لەوانە Tab S8 و Tab S8+ و Tab S8 Ultraکە هەمەجۆرترین تابلێتەکانی سامسۆنگن تا ئێستا دیزاین کرابێت بۆ ئەوەی پێداویستیە گۆڕاوەکانی ئەو کەسانە دابین بکات کە کار دەکەن و دەخوێنن و یاری دەکەن و دیزاین دەکەن.
گالاکسی S22 و S22+: بە ڕەشی مات و سپی مات و سەوز و پەمەیی ئاڵتونی بە توانای 128 گێگابایت، 256 گێگابایت لەگەڵ ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت.





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad