ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی یەکدا دۆسان ڤلاهۆڤیچ تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ڤیاڕیاڵ بەم ئەنجامە ڕازی نەبوون تاکۆ لە خولەکی 66دا دانێل باریخۆ گۆڵی یەکسانی کردوە و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە |