ZNA - هەولێر لە یاریەکانی دوێنێ شەوی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
لە گێمی یەکەمدا یانەی ئەتلەتیکۆ دەستپێشخەری کرد لە گۆڵ تۆمارکردن و لە خولەکی 7 یاریزان جواو فلێکس بەلێدانێکی سەر تۆماریکرد.
لە گێمی دووەمدا مانچستەر یونایتد چەندین هەوڵی دا تا لە خولەکی 80 دا لەڕێگەی ئەنتۆنی ئیلانگا گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 15ی مانگی داهاتوودا لە یاریگای مانچستەر یونایتد بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە |