ZNA - هەولێر لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی 19ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری لیدز یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوڵ بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە و هەنگاوێکی تر لە مان سیتی نزیک بۆیەوە.
گۆڵەکانی ڕێدز هەریەکە لە سەڵاح دوو گۆڵ، مانێ دوو گۆڵ وجۆیل ماتیپ و ڤان دایک لە تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامانە، لیڤەرپوڵ خاڵەکانی گەیاندە 60 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و جیاوازیەکەی لەگەڵ مان سیتی پێشەنگ بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە، تۆتنهامیش بە 39 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە |