English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات
2022-02-24 [07:31 AM]

ZNA-هەولێر


 

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-02-2022 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشنیازی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەست نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە بڕیاری لەبارەوە بدات.

 

فەوزی هەریری گوتی: "پێشبینی دەکەین سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە واژۆبکات و رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکەن".

 

رۆژی 13-02-2022 شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی پەیکەری کۆمیسیۆن و رەشنووسی دەستوور، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کرد.

 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رژدە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و بەمنزیکانە بە مەرسومێکی سەرۆکایەتی رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات.

 

رۆژی 10-02-2022، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆچوونی خۆیان لەبارەی كۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستوور رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد. بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆبوونەوە لەوبارەوە.

 

ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە 11-06-2022 ماوەی یاسایی کۆتایی پێدێت، سەرجەم لایەنەکان داوای ئەوە دەکەن کە دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆی و لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەکراوە.

 

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت لە 30ـی ئەیلوولی 2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەگەر لایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە بگەنە رێککەوتن، کۆمیسیۆن شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن، شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆن دەڵێت، دەبێت تاوەکو رۆژی 31ـی ئادار کۆمیسیۆن بۆ ئەو ئەرکە راسپێدرابێت، ئەگەرنا هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ناکرێت.





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad