English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی هەرێم:هەفتەی داهاتوو نزیکه‌ی 15 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان
2022-02-26 [07:08 AM]

ZNA:هەولێر


وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جووتیاران کە نزیکی 15 ملیار دینارە، دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئاگاداری ناردووە کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل گوتی "لە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگادار کراین، کە بەشی یازدەمی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕیەکان لە ڕێگای سایلۆکان بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەین".

ئاشکرای کرد، کە بڕی پارەکە بەم شێوەیە:
سلێمانی- بڕی دە ملیار و نۆسەد و هەشتا و نۆ ملیۆن دینارە.
هەولێر- بڕی سێ ملیار و سەدوپەنجا پێنج ملیۆن دینارە.
دهۆک- بڕی نۆسەد و نەوەد ملیۆن دینارە.





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad