English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک: بەم نزیکانە ٢٠٠ ملیارەکە دەنێردرێت
2022-03-01 [02:06 AM]

​ZNA – ھەولێر



پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجوومەنی وەزیران مانگی پێشوو دەنگی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە داوە و بڕیارە بەم نزیکانە بنێردرێ.

ئیخڵاس سەباح دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی  رایگەیاند: "دەبێت لەو چەند رۆژەدا ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بودجەی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت، چونکە ھیچ کێشە و ئاستەنگێک لەبەردەم ناردنیدا نییە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش دەنگی بۆ ئەوە داوە، ٢٠٠ ملیارەکە بنێردرێت".

زیاتر گوتیشی: "ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە ھیچ پەیوەندییەکی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و نەبوونی بودجەی ٢٠٢٢ەوە نییە".

ئیخڵاس دلێمی ئاماژەی بەوەش دا، مانگی پێشوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، دەنگ لەسەر ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیارە دراوە، گوتیشی: "مانگی پێشوو پارەکە بۆیە نەنێردرا، چونکە جاری یەکەم دەنگ لەسەر ئەوە درابوو، کە ٢٠٠ ملیارەکە نەنێردرێ، بەڵام دووبارە دەنگی لەسەر درایەوە و رەزامەندیی ناردنی درا، بۆیە پێویستە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ٢٠٠ ملیارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت، چونکە ھیچ کێشەیەکی نییە".

ئەو پەرلەمانتارە فەرمانبەرانی دڵنیا کردەوە، پارەکە مافی ھەرێمی کوردسنتانە و دەنێردرێت، گوتیشی: "فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە، پشتیوان بە خوا بەم نزیکانە ٢٠٠ ملیارەکە رەوانە دەکرێت".

ڕۆژی ١٩ی ١ی ٢٠٢٢، بڕی ٢٠٠ ملیار دینار لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، لە بەغداوە گەیشتە ھەرێمی کوردستان، لەو کاتەوە ھیچ بڕە پارەیەکی دیکە نەنێردراوە.


سەرچاوە ، باسنیوز 





ئەم هەواڵە 3589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad