ZNA - هەولێر لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات دوای چەندین هێرش بۆ سەر گۆڵی یەکتر.
بە درێژای هەردوو تایمی یاریەکە هەردوو یانە ئاستیان نزیکبو لە یەکەوە و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوون نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە لە 20ی مانگی چواری داهاتوو لە جیۆسێپی میاتزا ئەنجامبدرێت.
ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە |