English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەیەکی دیکە گەیشتە رێککەوتن 
2022-03-02 [02:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی سەرەتایی گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یەکێک لە بەرگریکارەکانی یانەی چێلسی ئینگلیزی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ یاریزان ئەندریاس کریستنسن بەرگریکاری یانەی چێلسی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی بەرشەلۆنە گەشت دەکات بۆ لەندەن بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ کریستنسن مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کریستنسنی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی گرێبەستی سەربەست دەبێت ، چونکە بۆندەکەی لەھاوینی داھاتوو لەگەڵ یانەی چێلسی کۆتایی دێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad