English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوالێکی خوشکەر بو بەکارهێنەرانی تیک تۆک
2022-03-03 [11:43 AM]

ZNA:هەولێر


تیک تۆک ئەو پلاتفۆڕمەی بە کورتە ڤیدیۆکانی بەناوبانگە رایگەیاند، لەمەودوا بەشداربووانی پلاتفۆڕمەکە دەتوانن ماوەی ڤیدیۆکانیان تا 10 خولەک درێژ بکەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "NBC"، گوتەبێژی پلاتفۆڕمی تیک تۆک جێگیرکردنی تایبەتمەندیە نوێکەی پشتراستکردەوە و گوتی "ڤیدیۆی 10 خولەکی نوێترین هەوڵە بۆ باشترکردنی ئاپی تیک تۆک."

گوتەبێژەکە وتیشی "ئێمە زۆر بە پەرۆشین بە فروانکردنی توانای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان کە بەکارهێنەران دەتوانن ماوەی ڤیدیۆکانیان تا 10 خولەک درێژبکەنەوە، هیواخوازین ئەم کارە رێگەخۆشکەر بێت لە داهێنانی زیاتر لە ناوەڕۆکی ڤیدۆکاندا."

بڕیاری فروانکردنی ماوەی ڤیدیۆکانی نێو تیک تۆک دووەم جارە جێبەجێ دەکرێت، یەکەمجار لە ڤیدیۆی یەک خولەکیەوە درێژکرایەوە بۆ ڤیدیۆی سێ خولەکی، ئەمجارەش لە ڤیدیۆی سێ خولەکیەوە درێژکرایەوە بۆ ڤیدیۆی 10 خولەکی.

لە دوای بەناوبانگبوونی تیک تۆک لەنێو بەکار‌هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، پلاتفۆڕمەکانی دیکەش هاوشێوەی تیک تۆک بەناوی جیاوازەوە تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت لەسەر رووبەری ستوونی لە "ئاپ"ـەکانیندا جێ کردەوە.





ئەم هەواڵە 1669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad