English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مانگێک دا دووجار بەشە خۆراک دابەشدەکرێت
2022-03-06 [12:03 PM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، کۆگاکان ئامادەکاری تەواویان کردووە، لە مانگی رەمەزان دووجار بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.

عەلا جبووری، وەزیری بازرگانی عێراق  رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، لە مانگی رەمەزان دووجار بەشەخۆراک دابەش دەکرێت، لە کۆگاکان ئامادەکاری تەواو کراوە".

لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری بازرگانی عێراق گوتی: "پەیوەندییمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم زۆر باشە و بەشەخۆراکیش لە هەموو عێراق بە یەکسانی دابەش دەکرێت".

عەلا جبووری، ئاماژەی بەوەشدا: "شەڕی رووسیا و ئۆکران، کاریگەری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخەکان لە عێراق، هەندێک مادە بە رێژەی %40 بەرزبوونەتەوە".

ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاوەری شاندێکی وەزرەتی پلاندانانی عێراق لە بەغدا سەردانی چەند کۆگایەکی خواردنیان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداربن لەو ئامادەکارییانەی لە کۆگاکان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک کراون.





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad