English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەمار حەكیم: پێویستە هەڵوێستمان هەبێت لەبەرامبەر گرانبوونی نرخی خۆراك
2022-03-07 [08:24 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە عێراق رایگەیاند، لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان، پێویستە هەڵوێستمان هەبێت، بۆیە دەبێ حکومەت هەڵمەتێکی خێرا و فراوان دەستپێبکات بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە پێش ئەوەی خراپتر بێت. 

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، عەمار حەکیم، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر بڵاویکردەوە: "لە بەرامبەر زۆر و خێرا بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکان، بەتایبەت نرخی رۆنی شل و ئارد و خۆراکی دیکەی سەرەکی، پێویستە هەڵوێستمان هەبێت، دەبێ نەهامەتی گەل، بەتایبەت کەسانی کەمداهات، لەبەرچاو بگیرێت".

حەکیم گوتیشی: "دەبێ حکومەت و دەزگا چاودێرەکانی هەڵمەتێکی خێرا و فراوان دەستپێبکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە پێش ئەوەی خراپتر بێت، هەروەها دەبێ حکومەت و دەزگا چاودێرەکان چاودێریی نرخ بکەن و سوود لە زیادبوونی داهات وەربگرن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەدەستدەهێندرێت بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانە".

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی هەروەها داوا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات بەشەخۆراکی ئەو مانگانە دابەشبکات کە دواکەوتووە لە دابەشکردنیان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە زۆری نەماوە بۆ مانگی رەمەزان.

 





ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad