ZNA – هەولێر
گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە نایەوێت ناكۆكی لەناو ماڵی كورد دروست بكەن و دەبێت چارەسەری كێشەكان بكەن و بگەنە ڕێككەوتن لەگەڵ شیعەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-3-2022، بەهائەدین نوری، گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی نایەوێت ناکۆکی لەناو ماڵی کورد دروستبکات.
نوری گوتیشی، ئەگەر رێککەوتن لەناو پێکهاتەی کورد و شیعە نەکرێت، سەرۆک کۆمار هەڵبژاردنی بۆ ناکرێت و نیسابی کۆبونەوەی پەرلەمان نابێت، کە پێویستی بە ئامادەبونی زیاتر لە ٢٢٠ پەرلەمانتار هەیە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا روونیشی كردەوە، ئەگەر هەردو لایەنی کوردی و شیعە لەناو خۆیان نەگەیشتن بە رێککەوتن، پێشبینیدەکرێت هاوپەیمانێتیەکەیان کۆبونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بایکۆت بکات.
ئەو گوتیشی: لە هەموو کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ پێکهاتەی کورد و سوننە، داوایانکردوە بۆ پرسی حکومڕانی و پرسەکانی دیکەش چاوەڕێی رێککەوتنی ناوماڵی شیعە بکەن و بەجیا نەچنە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ لایەنێکی شیعە بەتەنها.
ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە |