|
ZNA-هەولێر
تاوەکو دێت نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروو 130 دۆلارە. هەروەها نرخی زێڕیش بەرزبووەتەوە و هەر ئۆنسەیەک ئێستا بە 1989 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 7-03-2022 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 130 دۆلار و 5 سەنت. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 126 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممە نرخی نەوتی برێنت بە 118 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 115 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت زۆر بەرزبووەتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 11% دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئێستا بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە رۆژی رابردوو 9.1% بەرزبووەتەوە. هەروەها بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەراورد بە رۆژی رابردو 7.48% دۆلاری بەرزبووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە و درێژەیان بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا. بانکی ئۆسترالی نیوزلاندی ANZ لەو بارەیەوە رایگەیاند، کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا سنووردار دەکات و چاودێریی دەکات، ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە کە رەنگە هەنگاوی دووەمی ئەمریکا، هەناردەکردنی نەوتی خاوی رووسیا بکاتە ئامانج.
ئەم هەواڵە 2581جار خوێندراوەتەوە |