English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوام دەبێت
2022-03-08 [04:15 AM]

​ZNA – هەولێر


قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق  و جنیفەر گیوتۆ، جێگری کاروباری عێراق و ئێران و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باسی چەند دۆسیەیەکی جێگەی بایەخی هاوبەشیان کرد.

لەم دیدارە‌دا کە لە نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە بەشداریی ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بەڕیوەچوو، دوو لایەن پێوەندیی نێوان دوو وڵات و دۆسیەی کەمپی "ئەلهلوول"ی سوریا و بەندیخانەی حەسەکە و دوسییە‌ی شنگال و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمیان دایە بەر لێکۆڵینەوە.

ئەعرەجی لەم دیدارەدا جارێکی دیکە داکۆکیی له‌سەر دەرێژەپێدانی هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوەتی دژ بە داعش و بنبڕکردنی سەرچاوە مرۆییەیی، دارایی و راگەیاندنی ئەم گروپە تیرۆرسیتیە کرد.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا داکۆکیی لەسەر پشتگیری عێراق لە جەنگی دژ بە تروریزم کرد.





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad