English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمەکەی هالی بێری لە سینەماکاندا
2022-03-09 [05:11 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Moonfall لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 4 شوباتی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی 39 ملیۆن و 258 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 18 ملیۆن و 920 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 20 ملیۆن و 337 هەزار دۆلارە و بودجنەی بەرهەمهێنانی 140 ملیۆن دۆلارە

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەشکن و خەیاڵی زانستییە و لە نووسین و دەرهێنانی رۆلان ئیمیریشە و هالی بێری رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

فیلمەکە باس لە پاراستنی زەوی دەکات لە هەڕەشەیەکی گەورە، لە دوای ئەوەی مانگ بەهۆی هێزێکی شارەوە رێڕەوی خۆی دەگۆڕێت و لە زەوی نزیک دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad