ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کرد.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ شکستی هێنا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری چووندا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
تاکە گۆڵی ئینتەر یاریزان لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی 61 تۆماریکرد، یاریزان ئەلێكسیس سانچێز لە خولەکی 63ی یاریەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و ئینتەرمیلان ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە |