ZNA - ههولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی، گەیشتە قاھیرەی پایتەختی میسر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوییکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن گەیشتووەتە قاھیرە بۆ ئەوەی بەشداریی لە ١٥٧هەمین کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی بکات.
راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی بەشدارییکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکات لەوانە، دۆسیەی ئامادەکاریی بۆ بەستنی لووتکەی داھاتووی کۆمکاری عەرەبی لە جەزائیر، پرسی فەڵەستین، ململانێیەکانی نێوان عەرەب - ئیسرائیل، ھەروەھا تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکان دەبن.
ئەم هەواڵە 883جار خوێندراوەتەوە |