English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی رافیدەین پلانی ساڵی راگەیاند
2022-03-12 [06:48 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی رافیدەین رایگەیاند، بەگوێرەی پلانی ئەمساڵیان ئامادەن قەرز بدەنە بانکە ئەهلییەکان و پڕۆژە بچوکەکان و ئەو پڕۆژانەی چالاکی پیشەسازی و بازرگانی و چالاکی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و کشتوکاڵییان تێدا دەکرێت.

 

ئەمرۆ شەممە، بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی سیاسەتی بانکەکە و پێداگری لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و پشتیوانی کردنی کەرتی تایبەت و هەستانەوەی کەرتی ئابوری نیشتیمانی لە رێگەی دەروزەکانی گەشەپێدانی بەردەوامەوە پلانی پێدانی قەرز بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی پلانە نوێیەکە، بانکی رافیدەین ئامادەیە قەرزبداتە بانکە ئەهلییەکان و پڕۆژە بچوکەکان و ئەو پڕۆژانەی چالاکی پیشەسازی و بازرگانی و چالاکی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییان هەیە.

دەشڵێت، قەرزەکە ئەو پرۆژانەش دەگرێتەوە کە چالاکی دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجبوون و گەشتیاری و پیشەسازی و وەبەرهێنایان هەیە.

راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەین ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانج لەم پلانە فرە چەشن کردنی سەرچاوەکانی ئابوری نیشتیمانییە بۆ پشتیوانی کردنی سەرجەم کەرتەکان کە سەرچاوەی کەمکردنەوەی دیاردەی بێکارین و هەلی زیاتری کارکردن دەرەخسێنێت و ئاستی بەرهەمهێانی ناوخۆیی بەرزدەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad