English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایان: جۆرە جورجێک سه‌د ساڵه‌ له‌ ناو چووه‌، ده‌توانن بیگەڕێننەوە بۆ ژیان
2022-03-12 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جورجی کریسماس ئایلاند کە لە دورگەیەیکی زەریای هیندی دەژیا 100 ساڵ زیاتر دەبێت لەناوچووە. ئێستا زانایان دەڵێن لەڕێگەی دەستکاری جینەکانی دەتوانن دووبارە بۆ ژیان لەسەر ڕووی زەوی بیگەڕێننەوە.

جورجەکە ڕەنگی قاوەیی تۆخ بووە و کێشی نزیک 300 گرام و باڵای نزیکەی 27 سانتیمەتر و کلکی نزیکەی 17 سانتیمەتر بووە. کاتێک کە ئەوروپاییەکان بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی کەشتیەوە چونەتە ئەو دورگەیە، جورجەکە بەهۆی بەریکنەکەوتنی پێشینەی لەگەڵ مرۆڤدا بەبێ ترس بەدەوری دەریاوانە ئەوروپیەکان و کەلوپەلەکانیان گەڕاوە بەدوای خۆراکدا.

بەگوێرەی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ و ژینگەی ئوسترالیا، لە دەوروبەری ساڵی 1908 ئەو جۆرە جورجە بەتەواوەتی لەناوچووە بەهۆی ئەوەی کە جورجری ڕەش کە لە ڕێگەی کەشتیە ئەوروپیەکان هاتونەتە سەر دورگەکە لەگەڵ خۆیان نەخۆشی کوشندەیان بڵاوکردووەتەوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەوروپاییەکان پشیلەیان بۆ دوورگەکە بردووە.

تۆم گیڵبێڕت، شارەزا لەبواری پەرەسەندنی جینەکان لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک، سەرپەرشتی ئەو لێکۆڵینەوە زانستییەی کردووە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئەم جۆرە جورجە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە گۆڤاری بایۆلۆژی سەردەم بڵاوکردووەتەوە.

ئەو شارەزایە لەگەڵ تیمەکەی و بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی شانتۆو لە چین سودیان لە نمونەیەک لە پێستی جورجەکە ورگرتووە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر جینەکانی. دەڵێن توانیویانە لە ڕێگەی دەستکاری زنجیرە جینەکانی جورجی نەرویجی 95% لە پێکهاتەی جینی جورجە لەناوچووەکە بەدەست بهێننەوە بە سوودبینین لە ئامرازی CRISPR. بەڵام دەڵێن سەرکەوتوو نەبوون لە گەڕاندنەوەی 5% لە پێکهاتە جینیەکانی ئەم جورجە کە بەرپرسن لە هەستی بۆنکردن و بەرگی لەش.

ئەو زانایانە دەڵێن ئەگەر لە ئێستادا ئەو جورجە دووبارە بگەڕێننەوە بۆ ژیان، ئەوا ڕەنگە توانای بۆنکردن و بەرگری لەشی شیاو نەبێت بۆ بۆ ژینگەی سروشتی خۆی. بەڵام سەرەڕای ئەو بەربەستە، دەڵێن ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن و ئەگەری ئەوە هەیە کە پێشکەوتنی زیاتر لە تەکنەلۆژیای دەستکاری جینی لە داهاتوودا ئەو بەربەستەش بشکێنێت.

زانستی دەستکاری جینەکان بە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی سەردەم دادەندرێت کە مشتومڕی توندی لەسەرە. ئەوانەی کە دژی ئەو بابەتەن ئاماژە بە مەترسی لێکەوتەکانی دەکەن بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەڕێگەی ئەوەی دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەنجامی نەخوازراوی تەندروستی و لەهەمانکاتدا ڕێگە خۆشدەکات کە لە داهاتوودا دایکان و باوکان و تەنانەت حکومەتەکانیش ئەم ڕێگەیە بەکاربهێنن بۆ دیاریکردنی ڕووخسار و لەش و لارو خەسڵەتی منداڵەکان.

بەڵام ئەوانەی کە بە گەشبینییەوە لەو کایەی زانستییە دەڕوانن دەڵێن پێشکەوتنی زیاتر تێیدا یارمەتی مرۆڤ دەدات کە لە داهاتوودا بتوانێت چەندین کێشەی جینەکان و نەخۆشی کوشندەی وەکو شێرپەنجە چارەسەر بکات؛ ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەکرێت سودبەخشبێت بۆ پارێزگاری لە لەناوچوونی ئاژەڵەکان و گەڕاندنەوەی هەندێک لەو گیاندارانەی کە نەماون.

 

voa





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad