ZNA-هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر "نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە". لە تویتێکدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، هەولێر لەژێر "نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە. لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن، بەڵکو ئەوان شادەماری عێراقن و بەشێکی جیانەبووەن لە عێراق. هەولێر خۆناچەمێنێ و چۆکدانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت". ئەمڕۆ 13-03-2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و بەشێک لەمووشەکەکان لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک کەوتنە خوارەوە و زیانی دارایی بەر چەند ماڵ و باڵەخانەیەک کەوت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad