English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گسکی کارەبایی Bespoke Jetلە سامسۆنگەوە خاوێنی مسۆگەر دەکات بە بەکارهێنانی All-in-One Clean Station™
2022-03-13 [06:27 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ گسکی کارەبایی بێ کێبڵی(Bespoke Jet) ڕاگەیاندکە دەوڵەمەندە بە All-in-One Clean Station. لەگەڵ تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکان،گسکەکە خاوێنکردنەوەی تەندروست دابین دەکات بە ڕێژەی 99,999٪ لەسەر بنەمای سیستەمی پاڵاوتنی فرە چین.

لەپاڵ وێستگەی خاوێنکردنەوە، کە بۆ بارگاویکردن و بەتاڵکردنەوەیخۆکاری زبڵەکە بەکاردێت،گسکەکە بە کێشە سووکەکەی تایبەتە و بە بزوێنەری دیجیتاڵی باشکراو ئامادەکراوە کەباشترە لە پێشینەکانی بۆ دڵنیابوون لە خاوێنکردنەوەیەکی بەهێزتر.

و بەوەی کە داهێنانێکی زۆری تێداکراوە،گسکەکە پلەی شانازیوەرگرت لە خەڵاتەکانی داهێنان لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2021. هێیسۆن یانگ جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی ئەزموونی کڕیاران بۆکارەکانی ئامێری دیجیتاڵی لەکۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند "ئەم گسکە نەک تەنها هێز و کارایی پێویست دابین دەکات بۆ پاکڕاگرتنی زەویەکان، بەڵکو لەڕووی دیزاینە جوانەکەیان لەگەڵ هەر ژوورێک لە ماڵەکەتدا بەنەرمی تەواو دەگونجێت" خاوێنکردنەوەی تەندروستی گسکەکە بە وێستگە بێهاوتاکەی تایبەتە کە ڕووبەرەکان بە خاوێنی دەهێڵێتەوە لە کاتی پڕۆسەی پاککردنەوەدا. کاتێک لەسەر ئەو وێستگەیە دانرا، زبڵەکە بە شێوەیەکی خۆکاری بەتاڵ دەکرێتەوە بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ تەپوتۆز و خۆڵێک،و بە هۆی تەکنەلۆژیای"لێدانی هەوایی"بێهاوتای سامسۆنگ، بە شێوەیەکی خۆکاری لە هەمان کاتدا بارگاوی دەکرێتەوە.

سیستەمی پاڵاوتنی فرەچین، پاڵاوتنی 99.999%مسۆگەر دەکات بۆ دەرچونی هەوای پاک لێی لە کاتی خاوێنکردنەوەدا.و کاتێک هەواکە هەڵدەمژێت، بزوێنەری سەرەکی تەنۆلکەی تەپوتۆزی گەورە جیا دەکاتەوە کە دواتر لە فلتەری کانزاییدا دەیگرێت. دوای ئەوە فلتەرە بچووکەکە تەنۆلکە تەپوتۆزە بچوکەکان دەورە دەدات و دەیانگرێت. و وەک کۆتا قۆناغ، فلتەرەکە تۆزی بچوک دەگرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکات لە دەرچوون.

و هەموو بەشەکان و فلتەرەکان دەتوانرێت بشۆرێن،بۆ ئەوەی هەموو کات خاوێن و تەندروست بن. خاوێنکردنەوەی بەهێز بە دیزاینێکی کێشی سوک ئەگەر گسکەکە بەکاربهێنرێت لە نهۆمی سەختیان فەرشەکان ، زۆرترین توانایهەڵمژین دابین دەکات بۆ ئەوەی بە کارایی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات. و بزوێنەری دیجیتاڵی سامسۆنگ بە سەریەوەبە 47٪ کێشی سووکترە لە بزوێنەری Jet906، و توانای هەڵمژینی تا 210 وات دروست دەکات. لەگەڵبوونی تایبەتمەندی "جێت سایکلۆن" Jet Cyclone، دەتوانیت چێژ لە هەوای خاوێنتر وەرگریت لە کاتیپاککردنەوە بەهێزەکەدا.

گسکەکە پێکهاتەیەکی زۆر کارا و فرە ئاستی هەیە، لە ئەنجامداڕەوتێکی هەوایی نموونەییدروستدەکات بۆ کەمکردنەوەی بەرگری هەوا و کەمکردنەوەی ئەگەری لە دەستدانی تەنۆلکەی تەپۆتۆزی وورد کە بە شێوەیەکی تەندروستهەڵدەمژرێن. کێشیگسکە گەڕۆکەکە تەنها 1.44 کیلۆگرامە، ئەمەش دەبێتە هۆی سووککردنی تا ئاستێک کەیارمەتی جوڵەی نەرم دەدات لەکاتی پرۆسەی پاککردنەوەی ماڵەکە.

بۆیە بەکارهێنەر دەتوانێت سەر کورسی و قەنەفە و کەنتۆر و مێز و پەردەکان خاوێن بکاتەوە و هەروەها دەتوانێت لە پلیکانەکان سەربکەوێت. ئاسانیی خاوێنکردنەوە بە شاشەیەکی دیجیتاڵیLCD کە پشتگیری 28 زمان دەکات،بەکارهێنەر هەموو ئەو زانیاریانەی کە بەکارهێنەر پێویستیەتی دابین دەکات لە چاوێک، لەوانە ڕێکبەندەکانی ئاستی هەڵمژین، و کاتی مانەوەی پاتری. و زانیاری دەربارەی هەر کێشەیەک کە لەوانەیە سەرهەڵ بدات، وەک داخستن یان گیرخواردنی شتەکان لە فڵچەیان فلتەرەکاندا، شاشەکە وەک ڕێنوێنێک دەبێت بۆ یارمەتیدانت لە چارەسەرکردنی کێشەکان کاتێک دەردەکەون. گسکەکە پاتریەکی هەیە کە توانای زۆری هەیە بۆ کارکردن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر.

و کاتێک کاتی بارگاوی کردنەوەی دێت، دەتوانیت بە ئاسانی پاتری یەدەگی بگۆڕیت ئەگەر پێویستت بە درێژکردنەوەی کاتی خاوێنکردنەوەی زیاتر بوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر. تەکنەلۆژیای بێهاوتای سامسۆنگ کارایی سەرەکی لە 70٪ لە ماوەی 500 خولدا دەهێڵێتەوە. بۆ یارمەتیدانت بۆ خاوێنکردنەوەی زەویە سەختەکان بە ئاسانی، گسکەکە لەگەڵ تایبەتمەندی سپرا دێت، بۆ بەدەستهێنانی پادی تەڕی دووانی کە بۆ ماوەی 100 خولەک دەسوڕێتەوە و خاوێنکردنەوەی گونجاو و کاریگەر لە نهۆمە سەختەکان دابین دەکات.

ھەروەھا تایبەتمەندی سپراکە کە بەم دواییانە پەرەی پێدرا تایبەتە بە بوونی تانکیەکی ئاو کەبە ئاسانی چاک دەکرێتەوە بە قەبارەی150 میلیلیتر، لەو شوێنەی کە دەتەوێت دەتوانیت ئاوی زیاتر بە دەست بپرژێنیت بۆ ئەزموونێکی گونجاوتر. ناساندنی ئەمگسکە کەلوپەلی ناوماڵبەرزتر دەکاتەوە بۆ سەردەمی هاوچەرخ، بەتایبەتی کە پشت بەچەمکی دیزاین لەسەر خواستی سامسۆنگ دەبەستێت، وەگسکەهاوچەرخو شیکەکە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ببێتەزیادکردنێکی تەواو بۆ هەر ماڵێک. ئێستا لە سێڕەنگی جواندا بەردەستە: شین و سپی مات و سەوزی تەختەیی. سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنەران دەتوانن دایان بنێن لەشوێنی دانیشتن و هەموو شوێنەکان بەبێ ئەوەی دیکۆری ناوەوە تێک بدەن.





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad