ZNA-هەولێر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو .
ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٥ی٣ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی خشتە نوێیەکە رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٦ی ٣ی ٢٠٢٢ موچەی وەزاررتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
هەروەها، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی ٣ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس وکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە |