ZNA - هه‌ولێر
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێره‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزی ئێرانی له وڵاته‌كه، ئیره‌ج مه‌سجیدی، بۆ وه‌زاره‌ته‌كه بانگ كرد و ناڕهزایهتیینامهیهكی پێدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراق، باڵیۆزی ئێران له عێراق، ئیره‌ج مه‌سجیدی، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێره‌وه، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وە بانگ كراوه و ناڕهزایهتیینامهیهكی دراوه‌تێ.
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی ده‌وروبه‌ری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه.
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئاژانسە هه‌واڵییه‌كانی سەر بە وڵاتەکەی بڵاویکردووەتەوە، ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری لە ئەستۆ گرتووه و رایگەیاندووه کە بنکەیەکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.
ھێرشەکە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەتوندی ئیدانە کرا.
ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە |