English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شیعەی عێراق هەتا ئێستا لەسەر دیاریکردنی سەرۆک‌‌وەزیران رێکنەکەوتوون
عەلی فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح
2022-03-14 [04:43 AM]

​ZNA- هەولێر


هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و رەوتی سەدر لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رێک نەکەوتوون.

 عەلی فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و رەوتی سەدر لەسەر دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێکنەکەوتوون.

فەتەلاوی گوتی، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دیاریکردنی جەعفەر سەدرە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق. و هەتا کوتلەی گەورەی پەرلەمانی دیارینەکرێت، ناتوانن لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رێک‌بکەون.

پێشتر بەشێک لە میدیای عێراق بڵاویانکردبووەوە، موقتەدا سەدر،  جەعفەر سەدری بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کردووە و بڕیارە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەمبارەیەوە گفتوگۆ بکات.





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad