ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی ئەتلەتیکۆ توانی لەنێو ئۆلدترافۆرد بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە مانچستەر یونایتد بباتەوە و خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.
هەروەها لە یاری چۆنیشدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هاتبوو.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان ڕینان لۆدی لە خولەکی 41 تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا و مانچستەر یونایتد ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە |