English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندام پەرلەمانێك: پارتی دوای نەورۆز هاوپەیمانێتیەك لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیێنێت
2022-03-16 [07:21 AM]

ZNA – هەولێر


پارتی دیموکراتی کوردستان وادەی فەرمی راگەیاندنی هاوپەیمانی بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان دیاریکرد و دەشڵێت، لە هەموو لایەکەوە هەوڵ هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

 

 
شەریف سەلمان ئەندام پەرلەمان لە فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: "هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان هاوپەیمانیەکی بەهێزە و گەیشتووەتە قۆناغی راگەیاندن و بەفەرمی دوای پشووی نەورۆز رادەگەیەنرێت، چونکە هەرێم ئەم ڕۆژانە ئاهەنگ دەگێڕێت".

سەلمان گوتیشی: هاوپەیمانێتییەکە ئامادەیە و "ئاڕاستەی راستەقینەی هاوپەیمانێتییەکە ئەوەیە کە دەوڵەت لەسەر بناغەیەکی پتەو دروست بکرێت بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق."

ئەندام پەرلەمانەكەی عێراق دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ کێشەیەک نییە لە ئانجامدانی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، ٢٦ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت.

 





ئەم هەواڵە 1084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad