English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ڤیاڕیاڵ بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو یۆڤانتۆسی کردە دەرەوە
2022-03-17 [06:09 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی میوانداری ڤیاڕیاڵی ئیسپانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ڤیاڕیاڵ توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە خانمە پیرەکە بباتەوە.

 

لە یاری چوونیشدا یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هاتبوو، کە لەنێو خاکی ئیسپانیا ئەنجامدرابوو.

 

 گۆڵەکانی ڤیاڕیاڵ هەریەکە لە جیرارد مۆرینۆ بە لێدانی سزا و پاو تۆرێس و دانگۆما لە خولەکەکانی 78و 85 و 92 تۆماریانکرد.

 

بە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە، یۆڤانتۆس ماڵئاواییکرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ڤیاڕیاڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad