English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر: جەنگ عێراقی ماندوو كردووە و خراپەكارانی زۆربووە
2022-03-19 [06:36 AM]

​ZNA – هەولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، عێراق بە مەترسى دەورەدراوە و گەندەڵى هەژموونی کردووە و ململانێ لەسەر سەرۆکایەتیکردن زۆر بووە

رۆژی هەینى 18-3-2022، موقتەدا سەدر تویتێكی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، عێراق بە مەترسیى دەورەدراوە و گەندەڵى هەژمونی کردووە و دوژمنانى لێى کۆبوونەتەوە و جەنگ ماندووى کردووە.

سەدر نووسیویەتی: "ململانێ لەسەر سەرۆکایەتیکردنى عێراق زۆر بووە، پارەى لێ دەدزرێت و خراپەکارانى زۆر بوون و شکۆى نەهێڵدراوە". 

ئەو تویتەى سەدر لەپاش هەفتەیەک دێت لە دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى کێشەى نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، بەهۆیەوە جۆرێک لە نزیکبوونەوە لەنێوان رەوتى سەدر و چوارچێوەى هاوئاهەنگیدا دروستبووە.

 

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad