ZNA – هەولێر
جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعە رایگه‌یاند، له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق لەگەڵ رەوتی سەدر رێككه‌وتوون .
ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی، جێگری سه‌رۆكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعە رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دردا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه و گفتوگۆیه‌كی كراوه و جددی له نێوان ئەوان و سه‌درییه‌كاندا هه‌یه له پێناو ده‌ستنیشانكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.
ئه‌لروبێعی گوتیشی، له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق رێككه‌وتوون و ناوی كاندیده‌كه‌شیان له رۆژانی داهاتوودا ئاشكراده‌كه‌ن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، هه‌ندێك ناكۆكی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان هه‌ردو كوتله‌كه‌دا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئاسۆیه‌كی گه‌شیش له‌م ناكۆكیانه چاوه‌ڕێده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە |