English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ناو شاری موسڵ هەڵدرایەوە
2022-03-21 [08:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵی قوربانیانی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش هەڵدرایەوە، تێیدا ئێسک و پرووسکی نزیکەی 30 کەسی نەناسراوی شەڕەکە دۆزرانەوە.

جیاد عەباس، کارمەندی رێکخراوی مانگی سوور دەڵێت، "تەرمەکان هی نزیکەی 30 کەسن، زۆربەیان تەرمی ئافرەت و منداڵن".

بەشێک لە دانیشتووانی موسڵ دەڵێن، لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە ساڵی 2017دا باخچەکانی نێو شارەکە و زەوییەکانی نزیک شارەکە کرانە گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی کوژراوانی شەڕەکە.

شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نزیکەی 9 مانگی خایاند و بەگوێرەی راپۆرتێکی لێکۆڵینەوە کە میدیای ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەو شەڕەدا لەنێوان 9 هەزار کەس تاوەکو 11 هەزار کەس کوژراون.

دوای شەڕەکە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق گوتی، لەو شەڕەدا 1260 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.

عەلی تەڵعەت، دانیشتووی موسڵ دەڵێت، "ئێمە ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونین، پڕە لە خەڵک؛ ژیان لێرە ئاساییە، بەڵام دەبینین وا ئێسک و پرووسک دەردەهێندرێن، تەنیا لێرە نییە بەڵکو لە موسڵی کۆن و لێواری رووباریش تەرمیان تێدایە؛ بۆیە پێویستمان بە هاوکاریی نێودەوڵەتی و حکومەتە بۆ دەرهێنانی ئەو تەرمانە، هەروەها کەسانێک هەن هێشتا بێسەروشوێنن".

پەیوەست بە زیانەکان، راپۆرتێکی ساڵی 2020ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ئەنجامی شەڕەکە زیاتر لە 138 هەزار خانوو وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتووە و نزیکەی 53 هەزاریان لە رۆژئاوای موسڵ بوون. راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، قەبارەی زیانەکانی شەڕەکە تەنیا لە کەرتی خانووبەرەدا نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad