English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كۆچ: تاوەكو ئێستا لەكەمپی هۆڵ 20 هەزار منداڵی عێراقی تێدایە ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە
2022-03-22 [08:33 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٢٠ هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لەناو کەمپی هۆلدا ماونەتەوە. دەشڵێت، "ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق تا لەلایەن داعشەوە بەکار نەهێنرێن".

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەکەناڵی فەرمی عێراق ئاشکرای کرد، هێشتا ٢٠ هەزار منداڵی ئاوارەی عێراقی لە کەمپی هۆلدا دەژین.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە دەکرێت لەلایەن ئەو خێزان و ئاوارە داعشییانەی لەناو کەمپەکەدا دەژین بەکار بهێنرێن و پەروەردەبکرێن و ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.

کەریم نوری باسی لەوەشکرد، کۆی ژمارەی ئەو ئاوارە عێراقییانەی لە کەمپی هولدا دەژین ٣٠ هەزار ئاوارەن، ٤٥٣ خێزان لەوانەی هیچ ئاماژەیەکیان لەسەر نییە گەرێنراوەنەتەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێگیرکراون.

گوتیشی، دوێنێ ٢٤ خێزانی دیکەی عێراقی کەلە کەمپی هۆلدابوون گەڕێنراونەتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار و پێشتریش ٧٤ خێزانی دیکە گەڕێنراونەتەوە.

کەمپی هول لەناو خاکی سوریایە لە ئێستادا نزیکەی ٧٠ هەزار کەس تیایدا دەژین کە بەشێکیان لە خێزان و ئەندامانی گروپی چەکداری داعشن.

 





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad