English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکووک.. لە هێرشی داعشدا بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق سه‌ربازێك كوژرا
2022-03-22 [09:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاشكرای كرد، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشێكی بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای عێراق لە نزیک قەزای داقوق لە شاری کەرکووک ئه‌نجام دا به‌هۆیه‌وه‌ سەربازێکی عێراقی کوژرا.

گوتەبێژی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نووری، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە، لە نزیک گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک، هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی چاودێری سوپا.

نووری باسی لەوە کرد کە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بە چەکی سووک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە.

هەروەها نووری ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هێرشەکە لە نزیک قەزای داقوق ئۆپەراسیۆن دەستی پێکردووە و، لە ناوچەکانی گوندەواری باشووری قەزاکە درێژەی هەیە.

 

AA





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad