ZNA - هه‌ولێر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سەبارەت بە پرسی سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەکەم لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی په‌رله‌مان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و لە بەرامبەردا دەرفەتتان دەدەینێ، كه لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا و لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق بەشداربن.
موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەمووان گومانیان لەو حیزبانە هەیە کە لە رووخانی رژێمی پێشووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حیزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حیزبەکان بچووک بوونەوە، بەتایبەت حیزبە شیعەکان لە باشووری عێراق.
هەروەها نووسیویەتی "حکوومەتەکانی سازان سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، بەڵکو وەکو کەسانێک دەڵێن، زیانیان هەبوو، هۆکارەکەش سازانە، لەگەڵ دابەشکردنی کێکەکە لەنێو ئەو حکوومەتانەدا، بۆیە لە خولی پێشوودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەش نەکەین، بەڵام سوودی نەبوو، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ دەبێت لە تونێلی سازان و تایفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی، پێشتر بەهۆی حیزبەکانەوە نەماندەتوانی ئەو کارە بکەین، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەتوانین حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکوومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا.
رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی ئەنجوومەنەکە لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
هاوکات بەو پەرلەمانتارانە دەڵێت: ئەگەر متمانەتان بە فراکسیۆنی سەدر نییە، ئەوا ئێمە دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتوو نەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیێنم.
هاوکات فراكسیۆنی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ئه‌ندامه بێلایه‌نه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا به‌شداری بكه‌ن له پێناوی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی وه‌ك دوایه‌مین هه‌ل بۆ ڕزگاركردنی وڵات له گه‌نده‌ڵی و تیرۆر‌و ئاساییكردنه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌یی.
لای خۆشیه‌وه یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به هاوپه‌یمانی عێراقی سه‌ربه‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی سه‌دری دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌ده‌بن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه نابێت پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌هۆی ناكۆكیی نێوان دوو لایه‌نی سیاسییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ په‌ك بخرێت.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه زۆربه‌ی ئه‌ندامه بێ لایه‌نه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامانی هاوپهیمانییهتهكهی ئه‌وان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ببن و ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینن.
لای خۆیه‌وه مه‌هدی ته‌قی ئامرلی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌بێ ڕوودانی ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تێناپه‌ڕێنرێت و ڕوونی كرده‌وه كه كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ته‌نیا له ڕێگه‌ی ته‌وافقه‌وه تێده‌په‌ڕێنرێت و ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی سیاسی به‌و شێوه‌یه به بنبه‌ستی بمێنێته‌وه ئه‌وه پاڵ به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه ده‌نێت ئاماده‌ی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت.
ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە |