English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم‌ساڵ لە ئێران هەژاریی رەها لەمەش زیاتر دەبێت
2022-03-22 [04:06 AM]

ZNA – هەولێر


خەسرۆ فرووغان گران‌سایە، سەرۆکی کۆمسیۆنی بازرگانیی ئێران دەڵێت هەژاریی رەها ئەمساڵ زۆر زیاتر بەرز دەبێتەو.

گران‌سایە رۆژی سێ‌شەممە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٢، به ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێرانی گوت، جەنابی سەرۆک‌کۆمار رایگەیاند ئیتر نابێت هەژاریی رەها هەبێت، بەڵام بەم‌جۆرەی لە ئێران کار دەکرێت، نەک هەر هەژاریی رەها لە نێو ناچێت، بەڵکو زیاتریش دەبێت و ئەوانەی کەم داهاتن تووشی کێشەی زۆرتر دەبن.

لانی کەمی مووچەی هەژاری لە ئێران ٥٧ لەسەد زیادی کردووە، بەڵام وەرگرتنی "پیتاک"یش لە ساڵی پێشوو زۆرتر بووە و زیاتریش دەبێت. پارەی کڕینی گازی ماڵان لە هەندێک شوێن بۆ پێنج هە‌تا شەش ئەوەندەی خۆی بەرز بووەتەوە و خەرجیی زیاتر بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی دیکەش.

فرووغان دەڵیت، ئامانج لە بەرزکردنەوەی مووچە بۆ مووچەخۆران خۆ یارمەتییەکە، بەڵام لە راستیدا ئەوان ستەمیان لێ‌کراوە، چوونکە ئێمە سیستەمێکی چاوەدێریی بەهێزمان نیە بتوانێت بەرزبوونەی نرخی شتومەک بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی پێداویستی لە رێژەی بەرزبوونەوەی مووچە خەڵک.





ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad