English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان بۆ فوئاد حوسێن: گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
2022-03-22 [05:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆى كرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌كان، دیدگاكانی ئێرانی ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی نوێی گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی روون كرده‌وه‌

  له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی كۆتا گۆڕانكاریه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا و هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كانی ئۆكرانیا

  ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌كان، وتی: "ئێمه‌ گه‌شتووینه‌ته‌ قوناغی كۆتایی ئابڵۆقه‌كان. له‌و بابه‌ته‌ زۆر گرنگانه‌ی كه‌ ماون، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان له‌ ڕێی رێكخه‌ری كاروباری یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌مریكا".  

ناوبراو وتیشى "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و نییه‌ت پاكییه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات پیشان بدات. ئێمه‌ له‌سه‌ر گه‌شتن به‌ رێكه‌وتنێكی باش، به‌هێز و به‌رده‌وام شێلگیرین". 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی ئومه‌تی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad