ZNA-هەولێر
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کارنامەیەکی سەردانی محەمەد حەلبوسی بۆ ئێران بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بریارە رۆژی یەکشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بچێتە تاران.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، محەمەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، ئەوەش لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاماژە بەوەشکراوە، حەلبووسی لە سەردانەکەیدا جیا لە قالیباف، دیداری لەگەڵ ئیبراهیم رەیسی سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە دەبێت.
ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە |