ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری یاری جەولەی 17ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداری هەڵبژاردەی ڤەنزوێلای کرد.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بباتەوە.
گۆڵەکانی ئەرجەنتین هەریەکە لە نیکۆ گۆنزالێس، دیماریا و مێسی لە خولەکەکانی 35، 79 ،82 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ئەرجەنتین خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و لە دووەمی ڕیزبەندی پاڵاوتنەکاندایە، ڤەنزوێلاش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتاییدایە.
ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە |