English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ رووخسار 
2022-03-26 [04:53 AM]

​ZNA – ھەولێر


زەیتی کونجی یەکێکە لەو پێکھاتە سروشتیانەی کە سوودێکی زۆری بۆ رووخساری مرۆڤ ھەیە ، لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ رووخسار مرۆڤ . 

* زەیتی کونجی رووخسار مرۆڤ دەپارێزێت لە بەکتریا و ئاوسان و نەرمکەرەوەیەکی باشە بۆ رووخسار. 
• یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی برین . 
• یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سووتان و کاریگەرییەکانی کەم دەکاتەوە و دەچێتە نێو چەندین پێکھاتەی دەرمان. 
•    زەیتی کونجی چارەسەرە بۆ نەخۆشی پێست وەک ئەکزیما و سەدەفیە و دەردی رێوی. 
• یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی قژ و رەونەقێکی زیاتری پێ دەبەخشێت و یارمەتی چارەسەری خانە لەناوچووەکان دەکات . 
•    رەونەقێکی زیاتر بە رووخسار دەبەخشێت . 
• گەر بە لۆکەیەک زەیتی کونجی بە رووخسارت دابێنێ ئەوا رێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری . 
•    رووخسار خاوێن دەکاتەوە و پەڵە ناھێلێت. 
• دەکرێت وەک نەرمکەرەوەیەک بۆ لەش بەکاردەھێندرێت بەتایبەتی بۆ چەورکردنی جومگەکان و ئەژنۆکان . 
• زەیتی کونجی سوودێکی زۆری بۆ ئافرەتی دووگیان ھەیە و رێگری لە دەرکەوتنی پەڵەی سک دەکات بەتایبەتی لەکاتی دووگیانی. 
• دەکرێت وەک دەرمانی دژە خۆر بەکاردەھێندرێت و سوودێکی زۆری دەبێت . 





ئەم هەواڵە 6718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad