ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە، كاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێی خشتەی کار، خوێندنەوەی دووەم بۆ یەک پڕۆژەیاسا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە پێنجی خۆی لە خولی پێنجەم دەکات و بەپێی خشتەی کار، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دەکات.
هەروەها بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر بەربژێرێکی سەرۆککۆمار بدات.
رۆژی شەممەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام بەپێی راگەیێندراوێکی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی دووشەممە 28-3-2022 دواخرا و رۆژی چوارشەممەش 30-3-2022 بڕیارە کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |