English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گالاکسی A53 5G و A33 5G: ئەزموونی نایابی مۆبایل
2022-03-28 [02:07 AM]

zna


سامسۆنگ گالاکسی ئامێرەکانی A53 5G و A33 5G ڕاگەیاندا ئەم ئامێرانە بە چارەسەرکەرێکی تەواو نوێ دێن، لەگەڵ کامێرایەک کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکات، و شاشەیەکی گەورە و نەرم و پاترییەک کە دوو رۆژ دەمێنێتەوە. زنجیرەی گالاکسی A ی نوێ پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G دەکات لەگەڵ دیزاینی ژینگە دۆستانە و ئەزموونی پێشکەوتووی پەیوەندی.

 

زنجیرەی گالاکسی A ی نوێ پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G دەکات لەگەڵ دیزاینی ژینگە دۆستانە و ئەزموونی پێشکەوتووی پەیوەندی. هەردوو ئامێرەکە پشتگیری نوێکردنەوە دەکەن بۆ ڕووکاری بەکارهێنەری UI One و وەشانی نوێی Android . تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەی مۆبایل MX لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: " باوەڕمان وایە کە هەموو بەکارهێنەران شایەنی گونجاوترینن لەگەڵ ڕاگەیاندنی نوێترین وەشانی زنجیرەی گالاکسی A، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە ئەزموونی گالاکسی پێشکەوتوو و نوێی مۆبایل بە بەهای زیاتر لە پێشوو وەرگرن.

گالاکسی A53 5G وA33 5G ئەزموونێکی پێشکەوتووی کامێرا پێشکەش دەکەن بە ئاستێکی بەرزتر، کە بە زۆر تایبەتمەندی تایبەتی زنجیرەی گالاکسی S دەوڵەمەند کراوە. سیستمی کامێرای چواری گالاکسی A53 5G تایبەتە بە 64 مێگاپێکسڵ، و بە تەکنەلۆژیای OIS لەگەڵ تەکنەلۆژیای VDIS دەوڵەمەندە و کامێرای پێشەوەی ڕوونی بەرزە لە جۆری 32 مێگاپێکسڵ لەگەڵ ئەزموونی بەرزی پەیوەندی ڤیدیۆیی. دەتوانیت وێنە بە دۆخی Portraitی باشکراو بچرکێنیت لەگەڵ دۆخی Fun، دەتوانن ساتەکان تۆماربکەن به بەکارهێنانی فلتەرەکان و کاریگەریەکان لەسەر وێنەکان. تایبەتمەندی Photo Remaster هەستێکی نوێ دەدات بە وێنە کۆنەکان، ئەمەش بە پشت بەستن بە ڕێکبەندەکانی ڕووناکی و ڕوونی نموونەیی. لۆگاریتمی زیرەکی گالاکسی A دڵنیای دەدات کە شاشەکە بە ووردەکاری ڕاستەوخۆ دەردەکەوێت تەنانەت کاتێک لە دەرەوەی ماڵیت.

شاشەی گەورەی Super AMOLED بە قەبارەی 6.5 ئینچ لە گالاکسی A53 5G و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز دابین دەکات بۆ ئەزموونێکی قووڵتر، لە کاتێکدا گالاکسی A33 5G بە شاشەی Super AMOLED قەبارە 6.4 ئینچ بە ڕێژەی نوێبوونەوەی 90 هێرتز دێت. گالاکسی A بە پاترییەکی ئاست بەرز بەردەستن کە هەتا دوو ڕۆژ بەرگەدەگرێت لەگەڵ هەبوونی پشتگیری بۆ بارگاویکەری خێرای 25 وات.

دیزاینی نایاب و بەهێز و گونجاو بۆ بەکارهێنان زنجیرەی نوێی گالاکسی A دیزاین کراوە کە سەردەمیانە و کرداری و بەردەوام بێت. چوارچێوەی باریکی ئامێرەکە شێوەیەکی نەرم و جوان مسۆگەر دەکات، وە دیزاینەکەی لەسەر چەمکی "لێواری گونجاو" Ambient Edge کامێرا و پێکهاتەی مۆبایلەکە تێکەڵ دەکات بە نەرمی. گالاکسی A53 5G و A33 5G تایبەتە بە بەکارهێنانی شووشەی جۆری Corning® Gorilla® Glass 5 و تایبەتمەندی IP67 بۆ بەرگری لە دژی ئاو و تۆز.

سامسۆنگ هەمیشە ئەگەرەکانی تەکنەلۆژیا دەقۆزێتەوە و بەردەوام دەبێت لە دووبارە بیرکردنەوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هەسارەکە. لە مانگی ئابی 2021، سامسۆنگ دەستپێشخەری "گالاکسی لەپێناو هەسارەکە"ی ڕاگەیاند، کە لە میانەیەوە پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ژینگەیی توند بۆ یارمەتیدانی پاراستنی هەسارەکە تا ساڵی 2025. و لەسەر بنەمای هەوڵە بەردەوامەکانی سامسۆنگ، زنجیرەی گالاکسی A بارگاویکەرەوەی لابردووە لە پاکەتەکەی لەگەڵ بچووکردنەوەی قەبارەی پاکەتەکەی، و لە پێچانەوەکەیدا کاغەز لە سەرچاوە بەردەوامەکان بەکاردێنێت، لە هەمان کاتدا لە دروستکردنی ئامێرەکەدا کەرەستەی دووبارە بەکارهێنانەوە بەکارهاتووە بۆ دوگمەی لاکانی و کارتی سیمکارت.

زنجیرەی نوێی گالاکسی A پاراستنی زانیاریەکان دڵنیا دەکاتەوە لەلایەن سیستەمی سامسۆنگ Knox بە پلەی بەرگری. و لەکاتی هەڵگرتنی وێنە و تێبینی و کاربەرنامە تایبەتەکان، تایبەتمەندی Secure Folder فۆڵدەری پارێزراوی دیجیتاڵی بەکۆدکراو بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی تایبەت دەستیان بگات بە بابەتەکانیان.

و لە کاتی هاوبەشیکردنی بابەتە تایبەتەکانیان، بەکارهێنەران دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئەو کەسانە بکەن کە چوونە ژورەوەیان هەیە بۆ فایلەکان و دیاریکردنی ماوەی مانەوەیان لە فایلەکانیاندا، گالاکسی A53 5G و A33 5G هەروەها کۆگای نوێی سامسۆنگ مسۆگەر دەکات. هەڵبژاردەکانی دەنگ زۆرترن بە پەیوەستکردنی زنجیرەی بیستۆکەکانی Buds گالاکسی بە مۆبایلەکانەوە وەک لەوانە گالاکسی A53 5G و A33 5G. لەگەڵ بەردەستبوونی بیستۆکەکانی Buds گالاکسی و بەم نزیکانە Galaxy Buds2 و Buds Live، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە تەکنەلۆژیای دەنگی 360 وەربگرن کە دەنگێکی قووڵ و سێ دووریە. کاتێک پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان، دەتوانن تەکنەلۆژیای Link to Windows بەکاربهێنن بۆ گرێدانی زنجیرەی گالاکسی A نوێ بە کۆمپیوتەرێکی سسیتەمی Windows بۆ لەبەرگرتنەوە و لکاندن و گواستنەوەی فایلەکان، و تەنانەت وەڵامی پەیوەندیەکان و نامەکان.





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad