ZNA - هەولێر
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لەگەڵ چین پەیوەندییەکی باشی مێژووییمان هەیە و لەگەڵ لە هیندستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەمریکای لاتین و ئەفریقاش پەیوندیمان هەیە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت لە کااتێکدا دنیا فرەجەمسەر، ناکرێت ئەم وڵاتە گۆشەگیربکرێت و پەراوێز بخرێتد.
لاڤرۆڤ دەڵێ، پاشکۆبوونی رۆژئاوا کۆتاییهاتووە و ئەمریکا رێسای خۆی بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت، ئەمەش بەڵگەی دیکتایۆریی و تاکڕەوییە. ئەمریکا لە کاتێکدا رەفتارەکانی بە دیموکراسی ناو دەبات، چۆن دەبێ هەژموونی خۆی لە رێگەی ناتۆوە بە سەر ئەوروپادا بسەپێنێت.
ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە |