English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی دابەش کردنی پارەی ئەم توێژە دیاری کرا 
2022-03-29 [02:53 AM]

ZNA-ھەولێر




بەرپرسێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ھەرێمی کوردستان پارەی کارمەندانی رۆژی ھەڵبژاردنی ١٠ی١٠ی ٢٠٢١ لە سەرەتای مانگی پێنج دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩/٣/٢٠٢٢، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق،  رایگەیاند: "خەرجکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە مانگی پێنج و لە پاش مانگی رەمەزان دەدرێت".

ئاماژەی بەوەش دا لە ھەولێر و سلێمانیش دابەشکردنی پارەکە دوا دەکەوێت، گوتیشی: " پارەی دھۆک لە پێش ھەولێر و سلێمانی لە دوای جەژنی رەمەزان دەدرێت و ھەولێر و سلێمانی دوای ئێمە وەری دەگرن".

ئەو کارمەندانەی، کە فەرمانبەری حکوومەت نەبوون، ٢٥٠ ھەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حکوومەت بوون، بڕی ١٥٠ ھەزار دینار وەردەگرن.

خالد عەباس، ئاشکراشی کرد پارەی کارمەندانی رۆژی ھەڵبژاردن لە دھۆک ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دینارە و بەگشتی پارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان نۆ ملیار دینارە.

رۆژی ١٠ی١٠ی٢٠٢١، لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس وەکوو کارمەندی کۆمسیۆن، لەسەر سندووقەکانی دەنگدان کاریان بۆ سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی پرۆسەکە کرد.


شوان بەرزنجی 





ئەم هەواڵە 1924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad