English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێکی توند لە موقتەدا سەدرەوە
2022-03-30 [01:50 AM]

ZNA-ھەولێر


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەیامێکی توند ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات و تێیدا دەڵێت: "تەوافوق لەگەڵ ئێوە واتا کۆتایی وڵات".

موقتەدا سەدر، لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "تەوافوق لەگەڵ ئێوە (چوارچێوەی ھەماھەنگی) ناکەم و تەوافوق لەگەڵ ئێوە واتا کۆتاییھاتنی وڵات".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، سەدر ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی پێیدەگوترێت داخرانی سیاسی، ساناترە لە تەوافوق لەگەڵ ئێوە (چوارچێوەی ھەماھەنگی) و باشتریشە لەوەی "کێک لەگەڵ ئێوە بەش بکەم".

ھەروەھا دەڵێت: "ھیچ خێرێک لە حکومەتی تەوافوقی و پشک پشکێنەدا نییە، چۆن تەوافوق لەگەڵ کوتلەکان دەکەن کاتێک ئێوە دەستدرێژی دەکەنە سەر تەواوی پێکھاتەکان و ھەموو ھاوبەشەکان، کە دەتانەوێ بیانخەنە ریزی خۆتانەوە".

موقتەدا سەدر ھەر لە تویتەکەیدا، پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق دەکات و دەڵێت: "ئەی گەلی عێراق، ناتانگەڕێنمەوە ناو مەرگەساتی پێشوو، ئەوە بەڵێنێکە و درۆی تێدا نییە. نیشتمان ملکچەی پاشکۆیی و داگیرکاری و پشک پشکێنە نابێت، بە ھیچ شێوەیەک گەل لەبەردەمیان ناچەمێت".





ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad